|

چه‌مچه‌ماڵ..ژنێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان خۆی
ده‌سوتێنێت
PUKmeida پشتیوان عارف 11:55 14/10/2009
سه‌رله‌ئێواره‌ی 13/10 ژنێكی ته‌مه‌ن 23
ساڵ به‌هۆی دروستبونی كێشه‌وه له‌نێوان
خۆی و مێرده‌كه‌یدا خۆی ده‌سوتێنێت.
له‌وباره‌یه‌وه مولازم كاروان غه‌ریب
لێپرسراوی سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ
فریاكه‌وتنی خێرا پێیڕاگه‌یاندین: ئه‌و
ژنه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی
شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه، سه‌عات 6ی
ئێواره‌ی 13/10 ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی
به‌رده‌دات، هۆكاره‌كه‌یشی گه‌ڕانده‌وه
بۆ دروستبونی كێشه‌ی خێزانی و وتیشی: پاش
گه‌یاندنی بۆ به‌شی فریاكه‌وتنی
نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی سه‌ختی
برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا،
هه‌روه‌ها وتیشی ئێستا به‌بڕیاری
داده‌وه‌ر به‌مادده‌ی 431 له‌یاسای
سزادانی عیراقی بڕیاری گرتنی مێرده‌كه‌ی
ده‌رچوه، به‌ڵام هه‌ڵهاتوه و تائێستا
ده‌ستگیر نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌شی فریاكه‌وتنی
نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ وتی: ئه‌و ژنه
كاتێك گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، 100%ی
جه‌سته‌ی سوتاوه، به‌و هۆیه‌وه
ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا، به‌ڵام رێژه‌ی
سوتاویه‌كه‌ی زۆره و چانسی مانی
ئه‌سته‌مه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان
گه‌یشتوه مێردی ئه‌و ژنه پێشمه‌رگه‌یه.
سه‌ره‌تا |