|

تۆ له‌بیرته
تۆ له‌بیرته شه‌وان
به نهینی نیگامان ئه‌گۆریه‌وه
ئه‌ی ئه‌و شه‌وانه‌ی فرمێسکم به‌ماچان ئه‌ستریه‌وه
کوا ئه‌و ساتانه‌ی ده‌ست له ناو ده‌ست به‌کامه‌رانی
ئه‌ی ئه‌و شه‌واهنه‌ی له باوه‌شمه ئه‌خه‌وتی تا به‌یانی
کوا ئه‌و چرکانه‌ی خه‌نده له‌سه‌ر لێوت ئه‌باری
نامه‌کانت پر بوون له‌ووشه‌ی سوزو وه‌فاداری
کوا ئه‌و رۆژانه‌ی سوێندت ئه‌خوارد به خوشه‌ویستی
هه‌تا مابی دڵم نه‌شکێنی بمینی له‌سه‌ر په‌یمانی راستی
به‌لام ئستا زانیم ته‌نها در‌و بوون
وه‌ك پایز بێ گه‌لا بێ مانا بوون
خوزگه هه‌ناسه‌م بۆ تۆ نه‌بوایه
چاوانم کوێربان تۆم پێ نه‌دیبایه
ئالان عئمان
ابراهیم
دڵی تۆم ناوێ
عه شقی تۆ ئاگر بوو
دڵ وگیان سووتانم
هه‌موو شه‌وێ به‌ته‌نیایی فرمیسکی پێ ئه‌رژاندم
ئیستاش بۆچی هاتیه‌وه تادڵی من بره‌نجێنی
به‌بی وه‌فاییت و دڵ ره‌قیت چاوانم بگرێنی
دڵی تۆم ناوی ئیتر برۆ وازم لێ بێنه
پێویستیم به‌تۆ نییه‌واز له دڵی من بێنه
هه‌مووشتیک له بیر ده‌که‌م ناوت له دڵ ده‌رده‌که‌م
تۆ له دڵی من نه‌ماوی هه رگیزباسی تۆ ناکه‌م
عه‌شقی تۆ وه‌ک پایز گیانی هه‌لوه‌راندم
شه‌وانی ته‌نیایی من به‌جارێ لێ شێواندم
تۆ هه‌رگیز عه‌شق فێر نابی نا به‌م ئازه‌ره نازانی
هه‌ر ده‌زانی په‌یمان بشکێنی دڵ جه‌فای بێ ویژدانی
ئالان عئمان ابراهیم
نه‌ما عه‌شقت
نه‌ما عه‌شقت که له
دڵم بوو
دلنیابه وه‌ك بیابان ووشك بوو
وه‌ك گولیك شکایه‌وه
به ناپاکیت کوژایه‌وه
دلنیابه بی وه‌فا نه‌ما ئه‌وچاوه‌ی که بۆت ئه‌گریا
نه‌ما ئه‌و چرایه‌ی که بو شعریك بوت داده‌گیرسا
نه‌ما ئه‌و ده‌نگه‌ی بوتی ئه‌خوینده‌وه
شه‌وی تاریکتی بوت روون ده‌کرده‌وه
تکا ده‌که‌م ئیستاش برۆ به‌جیم بێله
به یه‌کجاری ناوت له دڵم مه‌هێله
دلنیابه من تۆم خوش ناوێ
به هیچ جۆریك من تۆم ناوێ
ئالان عئمان ابراهیم
سوید
alanabod@hotmail.com
|