 |
 |
 |
 |
 |
|
شه‌وێ له میحرابا
دره‌نگانێكت باش
که‌رکوك دره‌نگانێ
ئۆی گه‌واڵه‌ی هه‌وره ماته‌که ڕووسووربی
چ بووه گوڵم بۆ وا کزی ؟
بشێ تۆش له‌خاسه دووربی ؟
خرمه خرمی بای ئه‌م پێش کازیوه‌یه‌ت باش
به‌ردت ...... دار‌ت .....
هاژه .... هاژی چه‌م و .... تاسه‌ی که‌نارت باش
ئه‌م ده‌ستت باش ....... ئه‌و ده‌ستت باش
ئه‌م ڕوومه‌ت و ...... ئه‌و ڕوومه‌تت
یه‌ك یه‌ك کۆڵانه‌کانت باش
شه‌قامه‌کانت گوڵه‌که‌م
دره‌نگانێكت باش که‌رکوك دره‌نگانێ
ئه‌وه نووستووی هێنده شۆخی؟
یا ئه‌گریجه‌ی ڕه‌شی زامێ کپی کردووی؟
ئه‌وه پشکۆی ده‌ستی داگیرکه‌ره‌کانه
به‌سه‌ر ڕوومه‌تته‌وه دیارن؟
یان بینایی کۆڵانه هه‌تیوه‌کانه گه‌ش ئه‌سووتێن؟
دره‌نگانێكت باش که‌رکوك دره‌نگانێ
به‌م ناوه‌خته پێت گه‌یشتووم
هاتووم په‌لی کوێره ڕێگایه‌کم گرت و
له خه‌ڵوه‌تی ( ئازادیا ) گیرسامه‌وه
چاو کزۆڵی ماندووی ڕێگه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره تالووکه‌یه‌م
وه‌نه‌وز بین.... بین ئه‌مخواره‌وه
هه‌ڵسه گوڵم
بێ چاوێنیی بێ چه‌ند جوانی
هاتووم قومێ ووشه‌ی ته‌ڕم بۆ هێناوی
هاتووم شارێ ، نیگای حه‌زی مه‌مله‌که‌تێكم له‌لایه
دره‌نگانێکت باش که‌رکوك دره‌نگانێ
تۆ بڵێ ی دیدارمان گوڵم
هه‌ر کوێره ڕێگه‌ی تالووك بێ؟
تۆ بڵێ ی هه‌ر نه‌خشه‌ی باڵات
دووربێ له‌تۆ .... یه‌ك .. دوو شارۆچکه‌ی بچووك بێ؟
که‌نگێ ئه‌بی به‌خانه‌خوێ و
که‌نگێ ئه‌بم به‌خانه‌خوێت؟
ده‌که‌نگێ بی شه‌قامه پرچ ڕه‌شه‌کانت
ئه‌گرمه چاو بۆ چرپه‌ی ڕێت؟
هه‌ڵسه گوڵ .... بێ چاوێنی بێ چه‌ند جوانی
ئه‌وه بۆنی
شه‌هیده زیندووه‌کانی زیندانه‌کانی ده‌روونته
هێنده خۆشه؟
یان به‌رامه‌ی نووسینه چاو جوانه‌کانی دیواره ته‌زیوه‌کانه
ژابی که‌ڵبه‌و ..... چنگی مێخ و
ترسی زیندانی تاریکی له‌سیمایا فه‌رامۆشه؟
دره‌نگانێکت باش که‌رکوك دره‌نگانێ
ئه‌مساڵ بووکی سه‌ری ساڵی هێند قه‌شه‌نگی؟
یان ئه‌بیته بووکی حه‌مرین و چه‌پكێ؟
له‌به‌رۆکی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان ئه‌ده‌ی
ئه‌مساڵ چاوه به‌فرینه‌کان له‌کالانی ئه‌وینێکا ئه‌ڕوێنه‌وه
ئه‌مساڵ پشکۆ خنکاوه‌کان دائه‌گیرسێن
ئه‌ی تۆ گوڵم ؟
دێ ی به‌گڕێكی سووره‌وه له په‌ل و پۆی جه‌نگمان بخه‌ی
دێ ی له‌سروودی ئه‌مساڵدا په‌یڤێ بڵێ ی
دێ ی له‌دیواری هه‌رێما ... تۆش یه‌ك دوو به‌ردێ دابنێ ی؟
دره‌نگانێکت باش که‌رکوك دره‌نگانێ
ئێمه دوو ڕه‌ندی نه‌گریسین
بووین به په‌نجه‌ره بۆ چاوی هه‌موو گێتی
مێژووی درۆ تۆمار ئه‌که‌ین
ئێمه ڕووخسارێكی گه‌ش بووین
ئێستا ( ئاوڵه‌مان ) ده‌رکرد
ساوایه بووین هه‌رێمێ نازی ئه‌کێشاین
هه‌زار ئه‌فسووس له نووته‌کا خۆمان وون کرد
گوڵم وون بووین
وون بووین و .... مێژوومان دۆڕان
وون بووین و .... هه‌ر ماندوو نه‌بووین له‌کای درۆ ڕێژیی کێشان
وون بووین و .... له ووڵات بووردین
وون بووین و .... له‌خه‌بات بووردین
وون بووین و ..... تا له‌داگیرکه‌رانیش بووردین
ته‌نها له‌خۆمان نه‌بووردین
دره‌نگانێکت باش که‌رکوك دره‌نگانێ
ساڵه‌هایه .... ئه‌م ئه‌ستێرانه هۆگرتن
ساڵه‌هایه‌و .... گه‌ش ئه‌سووتێ ی
ساڵه‌هایه‌و ..... بێ چاوێنی بێ چه‌ند جوانی
ساڵه‌هایه‌و .... بووکه نه‌شمیله‌ی دزراوی کوردستانی
ساڵه‌هایه‌و ...
خولیایه‌کی گوایه بۆت ئه‌خوازین گیانێ
دره‌نگانێکت باش که‌رکوك .... دره‌نگانێ
هۆنراوه‌ی
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
4 بۆ لاپه ڕه ی
1
2
3 |

|
|
 |
 |
 |
 |
 |
 |
 |
|
|
|