
خه‌مێک بۆدایک
ئه‌وه دیسان
خه‌مێکی تر دڵمی کردوه به هێلانه
خه‌می ئه‌م جاره‌یان
دایه بۆ تۆیه وه‌کو خۆت جوانه
خه‌می دووری
ودابڕانت ئازارێکی جه‌رگ بڕه
هه‌نسکێکی
له‌ناکاوو چه‌ند ئاهێکی ساردوو سڕه
بۆچی ئاوا
له‌کۆچێکی به‌بێ هۆدا خۆت وون کردلێم
هه‌ناسه‌شت هێنده
کزبوو له‌گه‌ڵ شه‌ماڵ نه‌گه‌یشت پێم
سه‌فه‌رت خێر هۆ
دایه‌گیان به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگای ژیان
گه‌رئه‌م جاره
گه‌ڕایته‌وه بم به‌لای خۆت وه‌کو میوان
هۆنراوه‌ی
چاوه‌ڕوانی
نازانم چۆنت پێ بڵێم تاسه‌ر ئێسک خۆشم ئه‌وێیت
که‌پێشت بڵێم نازانم تۆ
چۆن به‌رامبه‌رم ئه‌دوێیت
بڵێی که‌مێک وه‌فات
نه‌بێت بۆ ئه‌و سۆزه‌ی داومه به‌تۆ
بێته دووان وپێم
بڵێ بۆ عه شقی من ته فره مه‌خۆ
یان پێم ئه‌ڵێی منیش
وه‌ک تۆخۆشم ئه‌وێیت تاکوماوم
ئه‌گه‌رتۆمنت خۆش بوێت ئه‌تخه‌مه سه‌ر هه‌ردووچاوم
ئای خۆزگه
ئێستا ئه‌مزانی که دڵی تۆچی تێدایه
خۆشت ئه‌وێم یاخود
ئه‌ڵێی کوڕی ئێستا بێ وه‌فایه
هۆنراوه‌ی
سه‌رداری مه
لامه‌حمود
سۆزێک بۆ سۆز
گه‌ربۆم ده‌کرا
کامه پیت و کامه
ووشه‌و
کامه ڕسته‌م له‌لاجوانه
بۆ تۆی ئه‌نوسم له په‌خشانا
لێم ئه‌ڕوانی....سه‌یرم ئه‌کردی
ئه‌وسا ئه‌مووت
ئه‌وه‌پێشانگای عه‌شقمه‌و
له‌ناو که‌عبه‌ی خالخالانه
هۆنراوه‌ی
سه‌رداری مه
لامه‌حمود
ئه‌گه‌رتۆبیت
ئه‌گه‌ر تۆ بیت
ڕه‌نگه منیش بڕیار بده‌م
بیر له هیچ که‌س نه‌که‌مه‌وه
ده‌رگای دڵم بۆ هیچ عیشقێ نه‌که‌مه‌وه
به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ خۆت وون که‌یت
دڵنیابه
له‌گه‌ڵ ناسکه کچێکی تردا
نامه‌ی عه‌شق ئه‌گۆڕمه‌وه
ده‌بێت به هاوسه‌ری ژینم و
ئه‌ڵقه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌گۆڕمه‌وه
تۆش له من نامۆ ده‌بێت و
تاوان ئه‌بێت
ئه‌گه‌ر بت به‌ستم به‌خۆمه‌وه
هۆنراوه‌ی
سه‌رداری مه
لامه‌حمود