|

مافی ئه م به رهه
مانه پارێزراوێ بۆ شاعیر
گه‌لاوێژ حه‌مه قادر
glara_79@hotmail.com

بیستم گله‌یت
کردووه
بیستم گله‌یت کردووه
گوایا ڕۆژی ڤالانتاین
من تۆم فه‌رامۆش کردووه
باوانه‌که‌م..
ڤالانتاین که‌ی جه‌ژنی منه؟
جه‌ژنی من ته‌نها نه‌ورۆزه
له‌و ڕۆژه‌یا
لێت ئه‌که‌م جه‌ژنه پیرۆزه..
من له بری
هه‌ر گوڵێکی بێ ڕه‌نگ و بۆی
درووستکراو..
خۆم به به‌هارێ نێرگز و
دڵێکی پڕ له عیشق و سۆز
دێمه حوزورت و پێت ئه‌ڵێم
باوانه‌که‌م جه‌ژنت پیرۆز..
تابلۆی خه‌م
ئێواره‌یه و به دڵته‌نگی
له سوچێکی ئه‌م ژیانه پڕ خه‌مه‌دا
ڕاوه‌ستاوم،
به بێده‌نگی له ناخه‌وه ئه‌سووتێم و
بۆ دووری تۆ
کڵپه‌ی دێ جه‌رگ و هه‌ناوم..
له‌م ئێواره بێ تۆییه‌دا چاوه‌ڕوانم
چرپه‌ی تۆ بێ به میوانم
تا ساڕێژکا
برینی ڕۆحی سووتاوم.
ڕۆژ کۆچ ئه‌کا و شه‌ویش دادێ
نه گوێم له چرپه‌ی تۆ ئه‌بێ و
نه سووتانی ده‌روونیشم
خامۆش ئه بێ!..
چه‌ن هه‌ناسه‌یه‌ک له هه‌ناسه شیعریه‌کانی
گه‌لاوێژ حه‌مه قادر
-1-
که بیرت لێ ئه‌که‌مه‌وه
لێوان لێو ئه‌بم له عیشق و
خۆشه‌ویستییه‌کی بێ سنور!
که دێیته ناو خه‌ونێکمه‌وه
ئه‌و شه‌وه‌م پڕ ئه‌که‌ی له نوور..
-2-
خۆشه‌ویستیت سیروانێکه
هاژه‌ی دێ له عیشق و
جوانی..
ئاسمانێکه زریوه‌ی دێ
له گوڵه ئه‌ستێره‌ی
شادمانی..
-3-
شه‌وان به چاوی ئه‌ستێره‌وه
لێت ئه‌ڕوانم،
له به‌رزایی ئاسمانه‌وه
له‌و دووره‌وه!
هێنده جوان و
میهره‌بانی
کت و مت هه‌ر ئه‌ڵێی مانگی و
له سه‌ر زه‌ویا خوڵقاوی..
-4-
شه‌و به ئه‌ستێره‌وه جوانه
ڕۆژ به خۆر و
خۆریش به ئاوابوونه‌وه
من و شیعریش
ته‌نها به خۆشه‌ویستی تۆوه!
-5-
چه‌ن غه‌ریبیت ئه‌که‌م
گوڵم!
بێ تۆ په‌رێشانه
دڵم..
ئه‌و ساتانه‌ی
که لێم ونی،
ڕووناکی تیا نیه
دڵم..
گه‌لاوێژ حه‌مه قادر
ده‌ربه‌ندیخان
glara_79@hotmail.com |