|

بۆم پێبکه‌نه
بۆم پیبکه نه داخی دڵی په پوله ی حه زم بتۆرینه
هه‌روه‌ک هه‌ورێکی خێرا
تۆپه‌ڵ تۆپه‌ڵ گرێی دڵم بکه‌ره‌وه
با له کۆجی باڵنده‌وه شه‌و بناسم
با له چاوی گوڵه‌وه غوربه‌ت ببێته میوانی خۆزگه کانم
بۆم پێبکه‌نه
باله کۆشکی خه یاڵی هیواکانمدا بمرم
تادیواری خه می دوینی هه ره س دینی
تا چاوی حه زی شه قایق ئاوینه له ئامیز ده گری
تاباڵی براوی دره‌ختیکی سه‌وز
ده‌بێته دارده‌ستی هه‌ژار
ده‌بێته مێزی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێته کورسی شکۆدار
بۆم پێبکه‌نه
تا خشه‌ی پێی ئاوی باخچه ژوانی پێ نه‌زانیوین
بۆم پێبکه‌نه
گرنگ نیه تۆ خه‌ڵکی کوێی !!!
بۆ چه‌ند که‌سی تر پێ که‌نیت !!!!!
تاکو تیشکی خۆر بمێنێ .. تا ئه‌ستێره بزریوێنێ
تا فه‌قیانه‌ی دره‌خته‌کان به‌فر ره‌نگیان سپی بکات
تا هه‌رچی گریانی ناخمه بۆم پێبکه‌نه فێر کراوم له‌کۆنه‌وه
بۆم پێبکه‌نه
وه‌ك دڵۆپه‌ی فرمێسکی چاوی چیاکان سه‌فه‌ر ده‌که‌ن
بۆم پێبکه‌نه
چونکه پێکه‌نینی ئێوه له‌ده‌نگی مۆسیقا ئه‌چێ .....
ئه‌و ئامێره‌ی له‌شی داره خه‌می ئێمه‌ئه‌ره‌وێنێ
بۆم پێبکه‌نه
تا سه‌وز ده‌بێته‌وه دره‌ختی دڵم
تا مۆته‌که‌ی گریانه‌کانم ره‌و ده‌که‌ن .....
بۆم پێبکه‌نه
هۆنراوه‌ی
عه‌تا مه‌سته‌کانی
|