تۆ دایکمانی، خۆشه‌ویستی، سه‌ربڵندی، کوردستان
دێرینیت و، پیرۆزیت و، سۆمای چاوی هه‌موومان
له‌باکوور بین، له‌باشوور بین، له‌ڕۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا
ئامانج یه‌که‌و، ئاڵا یه‌که‌و، ئازادییش بیروبڕوا
ئه‌تپارێزین، به‌چوارده‌ورا، وه‌ک زنجیره‌ی شاخانت
شووره‌ی جه‌سته‌و، وره‌ی پۆڵای، میلۆنه‌های لاوانت
مێژووی پ.م، چرای خوێنی شه‌هیدانی ئه‌م خاکه
تا هه‌تایه، له‌سه‌ر سه‌رمان، جریوه‌یان رووناکه
یه‌کگرتووین و به‌ڕێگاوه‌ین، درشت و ورد، ژن و پیاو
بۆ دواڕۆژی جوانتر له‌گوڵ، رووناکتریش له هه‌تاو