|
چه‌ن
هه‌ناسه‌یه‌کی
شیعری
-1-
تا
دوور نه‌بووی
نه‌م
ئه‌زانی
که
ئه‌وه‌نده
پێویستی
بۆم..
ئێستا
ئه‌زانم بوونی
تۆ
وه‌ک
هه‌ناسه
و
دڵ وایه
بۆم..
-2-
جێم
مه‌هێڵه
کوا
دڵی من
به‌رگه‌ی
ته‌نیایی
گرتووه..
هه‌ر
چرکه‌یه‌کی بێ
تۆی
به
ساڵانێ
لێ ڕۆشتووه..
-3-
هێنده
چاوه‌ڕوانم
کردی
ڕووناکی
له
چاوما
نه‌ما..
هیواکانم
هه‌موو خنکان
له
ناو
ده‌ریای ئه‌شک
و
خه‌ما..
-4-
به
شه‌ماڵی
لای ئێوارا
نامه‌یه‌کم
بۆ بنێره..
دڵ
به‌رگه‌ی بێ
تۆی
ناگرێ
که‌م
به
ته‌نیایی
بسپێره..
-5-
خۆشم
ئه‌وێی
نازانم
بڵێم هێنده‌ی
چی!
ته‌نها
ئه‌وه‌نده
ئازانم،
هه‌موو
چرکه و
هه‌موو ساتێ
به
ناو
دڵما دێیت
و
ئه‌چی!..
-6-
ژیان
ئازاری زۆری
پێ
چه‌شتووم
هه‌ر
خه‌م ئامێزم
بۆ
ئه‌کاته‌وه..
مردن
وه‌ستاوه
له
ده‌رگام
ئه‌دا
نازانم
دڵم بۆ
نایکاته‌وه..
-7-
دیسان
خه‌م هێرشی
هێنا
وێرانی
کرد ته‌لاری
دڵ..
زه‌رده‌خه‌نه‌ی
ڕووی تۆرانم
هیواکانمی
خسته
ژێر
گڵ..
گه‌لاوێژ
حه‌مه
قادر
2009 |