چـــــاتــــی کـــــوردی
ئومێد محه‌مه‌د
هه‌نگاوه‌کانی پیربوون تۆفانێک سه‌ری مناڵیمی سپی کرد هه‌رزه‌یمی سپارد به‌کۆمه‌ڵێک ساڵی خه‌رابات مناڵبووم چاوه‌کانم شووشه‌ی و هه‌سته‌کانم کریستالی.. تۆفانێک له‌حه‌زی پشتی باوکمه‌وه ده‌رپه‌ڕیوو له‌مه‌زرای پڕ له‌میهری دایکمدا گیرسایه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دای مه‌لاکانی مه‌مله‌که‌تدا به‌خشرامه هه‌زار پرسیار تۆفانێک هه‌ڵی کرد جه‌سته‌می گرته‌وه وه‌ک سێوێکی سوور له‌دامێنی دارێکی که‌ڵه‌گه‌ته‌وه که‌وتمه سه‌ر گۆی زه‌مینێکی پڕ گوناه زه‌مینێک مزربه‌تاوان هه‌رله‌گه‌ڵ هاتنمدا بۆ که‌شتێکه‌ی نوح ده‌گه‌ڕام کوژه‌که‌یان نایه سه‌ر ناو چاوانم سووره‌تی یاسین یان به‌به‌رۆکمدا هه‌ڵواسی نه‌ینۆکیان لێ حه‌رام کردم بۆ ته‌نها جارێکیش نه‌یان هێشت له‌گه‌ڵ ده‌نکه شاتوویه‌کا ئاشت ببمه‌وه پیرێتی زه‌مه‌نی مناڵیم مه‌یه‌ره‌وه من به‌ته‌هاره‌تی پیریمه‌وه جوابی پرسیاره‌کان ئه‌ده‌مه‌وه به‌هزری مناڵیم شرۆفه‌ی پرسیاره‌کان به نوکی عه‌ساکه‌ی پیریم ده‌نوسمه‌وه له سپی بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ما ئه‌یان سپێرم به‌نوور ئه‌ی شۆخترین ئاورنگی کۆتایی دڵنیام پیرێتیم جوان تر ده‌بێت له‌منداڵیم وه‌ک پاساریه‌کی په‌ڕوو باڵ سپی له‌سه‌ر دارتووی خۆشه‌وستی هه‌ڵده‌نیشم قه‌ره‌بووی زیانه‌کانی مناڵیم به‌ووشک بوونه‌وه‌م ئه‌ده‌مه‌وه له‌سه‌ر دارتووی باوڕ لاره لاره دێم و زه‌مینێک پڕ ده‌که‌م له‌ڕووناکی کۆشی مناڵانی شار پڕده‌که‌م له شاتوو دڵی ئه‌و کیژۆڵه سپیه پڕده‌که‌م له‌گوڵی وه‌فا به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ ئه‌سپه‌که‌م بگلێنێ ڕۆحم به‌ووشکی ده‌به‌خشمه‌وه به‌ته‌ڕی تۆفان سپێده‌یه‌ک جه‌سته‌م شاتووی لێ ده‌وه‌رێ شاتوو جه‌سته‌می لێ ده‌وه‌رێ تۆفانێک بۆ پاک بوونه‌وه هه‌ڵده‌کا تۆفانێک چه‌و لمی ئیره‌یم ڕاده‌ماڵێ ماسیه‌کانی ناو ناخم ئاسوده سه‌ما ده‌که‌ن گۆرانیه‌کانی ده‌ریا ده‌ڵێنه‌وه گۆرانیه‌کانی ده‌ریا....بۆ سه‌وز بوونی ته‌راویلکه‌کان و سپی بوونه‌وه‌ی ڕۆحه‌کانی شه‌ڕ سه‌ر له نوێ ته‌نووره‌کان پڕ ده‌که‌مه‌وه له‌نانی گه‌رم سینه‌م سواغ ده‌ده‌م به ژیان هه‌نگه‌کان بۆ سه‌ر خوانی شیرینی بانگ ده‌که‌مه‌وه له‌گه‌ڵ (ئاو)ژوانێک ده‌به‌ستم له‌گه‌ڵ (ئاگر)په‌یمان نامه‌یه‌ک مۆرده‌که‌م بۆ ڕێزگرتن له ڕیشی چه‌رمووی نیشتیمان زین له‌مه‌م و شه‌م له وه‌لی و مه‌حبوبه له‌شیعری نالی و سه‌لما له ته‌سه‌وفی مه‌لای جه‌زیری و نیشتیمان له خۆشه‌وستی ماره‌ده‌که‌م هۆنراوه‌ی
ئومێدمحمه‌د
سوید
بۆلاپه‌ڕه‌ی 1 2 3
پۆستی ئه‌لکترۆنی
که‌ناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنیه‌کان
بڵاوکراوه‌ی کوردی
فۆنتی کوردی دابگره
ماڵپه‌ڕی ئاری له لیستی Favourite تۆمار بكه
ماڵپه‌ڕی ئاری بکه به ماڵپه‌ڕی ده‌ستپێک
دواترین جار نوێ کراوه‌ته‌وه له به‌رواری 29/12/2007
مافی ماڵپه‌ڕ پارێزراوه بۆ ئاری دۆت نیو 2007 ©