|

بیرت نایه
بیرت نایه؟
له‌ڕۆژاعه‌شق وئه‌وین
بڕیارمان بوو
هه‌رگیز ساتێ بێ یه‌ک نه‌ژین
ئه‌ی بۆ ئێستا
هه‌ره‌س بۆ خۆشه‌ویستی هات؟
کوابڕیاره له کوێوه‌هات؟!
منت خسته‌نێو تاریکی‌و
خۆشت به‌ره‌و هیواو ئاوات
هۆنراوه‌ی
عبدالقهاری مامۆستا محمود
پایزیش هه‌ر له تۆ ئه‌چێ
ئه‌وسا
تۆ هه‌ناسه‌ی من بووی
به دڵ و گیان خۆشم ویستی
تازه زانیم که‌تۆ چه‌نده
له‌خۆبایی و خۆپه‌رستی
له‌و ساته‌وه‌ی
که‌تۆم خۆش ویست
ژیان
ڕوو له نه‌مان ئه‌چتێ
بۆیه ئه‌ڵێم
تۆ بێ وه‌فای
پایزیش هه‌ر له‌تۆ ئه‌چێ
هۆنراوه‌ی
عبدالقهاری مامۆستا محمود
خۆشه‌ویستی
خۆشه‌ویستی
زیاتر له‌وه‌ی
که‌تاکو ئێستا پێی ئه‌ژیم
بێ وه‌فا بووی
بۆیه ئێستا
به بێ ده‌نگی و
به‌کوڵ ئه‌گریم
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئازارێک
ته‌نها تۆ بووی چاوه‌کانم
که‌چی ئێستا
ئه‌وساتانه‌م
به‌خۆشترین ڕۆژ ئه‌زانم
هۆنراوه‌ی
عبدالقهاری مامۆستا محمود
|